کوردستانی
خهڵهف غهفور: ئۆندهر و تورك دوو له باشترین سهركردهكانن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
نوسەرو شارهزایهكى كاروباری توركیا رایگهیاند، سرری سورەیا ئۆندەر و ئەحمەد تورک، دوو لە باشترین سەرکردەکانی بەدەپە و هەدەپە و دەم پارتی بوون، رۆڵی دیار و کاریگەریان هەبووە لە جۆشدانەوەی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد و چەپ لە تورکیا.
خهڵهف غهفور عهزیز، نوسەرو شارهزاى كاروبارى توركیا رایگهیاند "ئۆندەر و تورک، بەهۆی زیندانیکردنی ساڵانی زۆر و ئەشکەنجەدانی رۆحی و جەستەییانەوە لەلایەن دەوڵەتی تورک و هەڵکشانی تەمنیشیانەوە تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بووبوون".
دهشڵێت "کاتێک ئۆجەلان بانگەوازی چەکدانان و خەباتی چەکداریی بڵاوکردەوە، پێشتریش هەروەتر، ئۆندەر و تورک هاوشانی پەروین بوڵدان کرانە شاندی ئیمریاڵی و هاتوچۆ و کۆبوونەوەی زۆریان کرد، روونیش بوو کەوا ئەو دوو سەرکردەیە، لەڕووی ئەزموونەوە شیاوبوون بۆ ئەو کارە، بەڵام تەمەن و تەندروستییان نا".
باس لهوهش دهكات "راستییەکەی نازانم بۆ دەم پارتی ئەو ریسکەی کرد، ئەوەتا ئۆندەر و تورک لەبری ئەوەی لە ئیمریاڵی بن، کەچی لە نەخۆشخانەن، من لام سەیرە بۆ دەم پارتی ئەو دووانەی هەڵبژارد تەنانەت با ئۆجەلانیش داوای ئەوانی کردبێت".
ع
بیروڕا



