کوردستانی
پهیامهكهى ئۆجهلان له ئیمراڵییهوه بۆ ئۆندهر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئهمڕۆ دووشهممه، جارێكى تر شاندى دهم پارتى، كه له پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شادى ئیمراڵی پێكهاتبوو سهردانى عهبدوڵڵا ئۆجهلان، سهرۆكى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستانى كرد.
پهروین بوڵدان، لەگەڵ فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کردووە و دیدارێکی بەرهەمداریان ئەنجامداوەو، ئۆجەلان هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتیی هەبووه.
دواتر له بهردهم ئهو نهخۆشخانهى كه سررى سورهیا ئۆندهر تێیدا چارهسهر وهردهگرن، پهروین بوڵدان رایگهیاند "یەکەمین تەوەری باسەکانمان تەندروستیی سریی سورەیا ئۆندەر بوو، ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواستووە".
ههر لهبهردهم نهخۆشخانه، پهیامهكهى ئۆجهلان خوێندرایهوه و تیایدا هاتبوو:
هیوای زوو چاکبونەوە بۆ ئۆندهر دەخوازم لەو نەخۆشییەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، (12) ساڵە لەگەڵ سرری سورەیا ئۆندەر کاردەکەین، گەورەترین گرنگیشی لەوەدایە، نوێنەرایەتیی نەریتی بابا ئیسحاق دەکات وەک کەسایەتییەکی نمونەیی بە رەچەڵەک ئادیەمان و تورکمان، کەسێکە رەنگدانەوەی هەوڵە گەورەکانی لە بواری ئاشتیی لە کۆمەڵگادایەو دەتوانێت بە شێوەیەکی كهسیی بڕیارە پێشوەختە کۆمەڵایەتییەکان بشکێنێت، ئەویش ئەوەی کرد، بڕیارە پێشوەختەكانی لە کۆمەڵگا و لە پەرلەمان و لە شەقامەکاندا شکاند.
ئەوەی لە کەسایەتی ئەودا بەرجەستە بوو، ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین بۆهێڵ و کلتوری ئەنادۆڵ، ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین ئاشتیی، وابكەین بۆهێڵەكانی ئەنادۆڵ و نەریتی تورکمانەکانە بشێت بۆ ژیان، سەرکردە کەسێکی وەهایە و ئەمە جەوهەری راستەقینەی تورکمانە، باشترین ناسنامەی ئاشتیی، باشترین کلتوری ئاشتیی، ئەوە تەواو پێچەوانەی ئەو تێگەیشتنە كە دەڵێت، با پێداگریی بکەین لەسەر ئەوەی بیانکەینە دوژمن و بەو شێوەیە سیاسەت بکەین.
کولتوری سەرکردە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەرێنییەکان و بەڕێوەبردنیان پرسێكی گرنگە، توانای ئەوەی هەیە ئەو نەرێنیانەی سەرهەڵدەدەن بیکاتە ئەرێنی بەبێ ئەوەی قووڵیان بکاتەوە، دەبینم هەمووان بەرەو ئەو نەخۆشخانەیە دەڕۆن کە ئۆندەر لێی دەمێنێتەوە و دڵسۆزی خۆیان بۆ یادەوەرییەکەی رادەگەیەنن.
مەرجی پابەندبون ئەوەیە کە هەوڵەکانی بۆ ئاشتیی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، جارێکی تر هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ئەو و خێزانەکەی و ئازیزانی و هەموو کۆمەڵگا دەخوازم، هیوادارم بە زووترین کات چاک بێتەوەو لە لوتکەی حەماسەت و هێزی خۆیدا لەگەڵمان بگەڕێتەوە.
ع
بیروڕا



