کوردستانی

127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركردنى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى تێده‌په‌ڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركردنى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى تێده‌په‌ڕێت


مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22-نیسانى 2025، یادى رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌ و 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ به‌زمانى كوردى تێده‌په‌ڕێت،یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى له‌م مێژووه‌ و به‌ دیاریكراوى له‌ ساڵى 1898 ده‌رچوو، ئه‌ویش رۆژنامه‌ى "كوردستان " بووه‌.

یه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى "كوردستان"یش له‌ شارى قاهیڕه‌ له‌ وڵاتى میسڕ له‌سه‌ر ده‌ستى "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان " و " عه‌بدولره‌حمانى " براى ده‌رچووه‌، یه‌كه‌م ژماره‌ش دوو هه‌زار دانه‌ى له‌ (دار الهیلال ) چاپكراوه‌.

مه‌به‌ست له‌ ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى "كوردستان " پارێزگاریكردن له‌ زمانى شیرینى كوردى و هۆشیاركردنه‌وه‌ى گه‌لى كوردبووه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ش ئامانجى خۆى پێكا له‌ به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ى زمانى كوردى.

له‌ ماوه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى كوردستان، رۆژنامه‌كه‌ (31) ژماره‌ى لێده‌رچووه‌، به‌ڵام ته‌نها (26) ژماره‌ى ئێستا له‌ به‌رده‌ستدان، دوایین ژماره‌ى رۆژنامه‌كه‌ش له‌ (14)ى نیسانى ساڵى 1902 ده‌رچووه‌ كه‌ ژماره‌ (31) بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ (15) رۆژ جارێك ده‌رچووه‌، واتا دوو هه‌فته‌ جارێك بووه‌ و به‌ زمانێكى كوردى ره‌وان و جوان و به‌ شێوه‌زارى كرمانى سه‌روو كه‌ شێوه‌زارى جه‌زیره‌ى و بۆتان ده‌رچووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan