کوردستانی
داهاتى نانه‌وتى و لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى مانگى سێ و لیستى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون"وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێملیستى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكییه‌وه ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه".
هه‌روه‌ها "داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى سێ ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد كه بڕه‌كه‌ى له نزیكى 50 ملیار دینار بووه".
بڕیار وایه له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا وه‌زاره‌تى دارایی عیراق وردبینى له لیستى مووچه بكات و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ناردنى پاره بدرێت، ئه‌گه‌ربێتو لیسته‌كه كێشه‌ى تێدا نه‌بێت.
پێشتر پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "لیستى مووچه به‌شێوه‌یه‌ك پاك و خاوێن ئاماده‌كراوه و ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى خۆیدا پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه بكرێت".
ع
بیروڕا



