کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ رۆژنامه‌نووسان: وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانتانم

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ رۆژنامه‌نووسان: وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانتانم

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ى ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریی كوردى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هه‌مووكات پشتیوانیی رۆژنامه‌نووسان ده‌بم.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:
بەبۆنەی یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی بەناوی 'کوردستان'ـەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو راگەیاندنکار و رۆژنامەوانانە دەکەم کە پیشەییانە شانیان داوەتەبەر بەجێگەیاندنی ئەرکی میدیایی و وەک خامەیەکی سەنگین و بوێر و ئازا خزمەتی رەوتی رۆژنامەگەریی کوردی و گەلەکەمان دەکەن.

وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبم بۆ فراوانکردنی پانتایی ئازادی نووسین، رەخنەگرتن و ئازادی رادەربڕین کە پایەیەکی سەرەکی پێشکەوتنی هەرێمەکەمان و کۆمەڵگەی کوردین.

لەم رۆژەدا رۆژنامەوانان دڵنیادەکەمەوە کە بەهەموو توانامەوە رێگردەبم لە بەرتەسکردنەوەی کاری رۆژنامەوانی و پێشێلکردنی مافی رۆژنامەوانان. دووپاتیدەکەمەوە کە دەبێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بەپێی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ هەر كه‌یسێكى رۆژنامەوانیدا بکەن.

داواکاری من لە رۆژنامەوانانی بەڕێز ئەوەیە کاری لەپێشینەیان پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی بێت و ببنە پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌ندیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. ئەرکی رۆژنامەوانانە پیشەییانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و رووداوەکاندا بکەن و کارەکەیان تێکەڵی رقی کەسی و حیزبی نەکەن و هەڵگری قەڵەمێكی راستگۆ و بوێربن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ع

Qaiwan
Qaiwan