کوردستانی
یەکێتی گۆڕانکاریی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە دوای بەڕێوەچوونی دووەمین دیداری یەکێتی پرۆسەیەکی گۆڕانکاریی گشتگیر لە مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانە جیاوازەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ئەنجامبدرێت.
بەرپرسێکی یەکێتی لە مەکتەبی رێکخستن بە مەودا میدیای راگەیاند "پڕۆژەیەکیان بۆ گۆڕانکاریی لە هەیکەلی مەڵبەندەکان و ژمارەی کۆمیتەکان ئامادەکردووەو بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندەکان کۆبوونەتەوەو دوای دیداری یەکێتی پڕۆژەکەیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەن و دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پڕۆژەکەیان بریتییە لە کەمکردنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی بەشیوەیەک مەڵبەندەکان تەنها لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەمێننەوەو کۆمیتەکانیش لە ناحیەکان دادەخرێن و دەخرێنە سەر قەزاکان بە مەرجێک ژمارەی دەنگدەرانی یەکێتی لەسنووری قەزاکان لە پێنج هەزار دەنگدەر کەمتر نەبێت بە پێچەوانەوە دادەخرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئامانج لە کەمکردنەوەی ژمارەی مەڵبەندو کۆمیتە و ئۆرگانەکان کەمکردنەوەی خەرجییەکان و رێکخستنەوەی هەیکەلی کاری حزبیە لە سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان و خۆگنجاندنە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و کردنەوەی ئۆرگانی نوێ کە بگونجێت لەگەڵ کاری رێکخراوەیی سەردەم".
ب ح

بیروڕا