کوردستانی

باخچه‌لى: په‌كه‌كه‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستى توركیا بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


باخچه‌لى: په‌كه‌كه‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستى توركیا بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

رێبەری پارتی نەتەوەیی تورکیا رایگه‌یاند، كاتى ئه‌وه‌ خاتووه‌ په‌كه‌كه‌ چه‌كه‌كانى بنێژێت و راده‌ستیان بكات.

دەوڵەت باخچەلی، رێبەری مەهەپەى توركیا  رایگه‌یاند "ئامانجى گەیشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر، نیشانەی ورەی نەتەوەیی ئێمەیه‌ لە سەدەی نوێ، چی تر کاتی ئەوە هاتووە کە چەکەکان بنێژرێن و دەرکەی سیاسەتی دیموکرات بە بێ هیچ ناوبژیوانێک، بێ وەستان و روونبکرێتەوە".

وتیشى "دانانی چەکی خوێناوی، ئەمەگداریی بە بایەخە مرۆییەکانە، ئەو رێگایە نابێت دوابخرێت، پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێ بە بەڕێوەبردنی کۆنگرە، بە پێی پەیامی 27 ی شوبات لە ئیمراڵییەوە، پێکهاتەی رێکخراوەیی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەکەکانیان رادەستی کۆماری تورکیا بکەن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە حاڵێکدا کە لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژاوا و لە باکورەوە تا باشور، سروەی ئاشتی، برایەتی و سەقامگیری خەریکە دێت، هەر هەوڵێک بۆ لاواز کردنەوەی ئەو کەشە، خەیانەتە".

ع
Qaiwan
Qaiwan