کوردستانی
جەنگیز چاندار: له‌سلێمانى په‌كه‌كه كۆنگره‌ى چه‌كدانان ده‌به‌ستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ده‌م پارتى توركیا رایگه‌یاند، ره‌نگه مانگى داهاتوو په‌كه‌كه له سلێمانى كۆنگره‌ى خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ببه‌ستێت.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاند "پەکەکە لە سنووری سلێمانی و لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کۆنگرەی چەکدانان دەبەستێت، بەڵام لەئێستادا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە ناتوانن کۆنگرەکە ببەستن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به میدیا سکۆپى راگه‌یاندووه "پێدەچێت لە پێنجی ئایاردا پەکەکە کۆنگرەى خۆی بۆ چەکدانان ببەستێت، بەڵام سەرەتا پێویستە تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی بوەستێنێت".
رۆژى 27ى شوباتى ئه‌مساڵ، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا داوایكرد په‌كه‌كه كۆنگره ببه‌ستن و خۆیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و چه‌كدابنێن، وتیشى "من به‌رپرسیارییه‌تى ده‌گرمه ئه‌ستۆ".
دواى به‌دواى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان، چه‌ندانجار به‌رپرسه باڵاكانى په‌كه‌كه ئه‌وه‌یان باسكردووه "كۆنگره‌ى چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌بێت به ئاماده‌یی ئۆجه‌لان بێت".
ع
بیروڕا



