کوردستانی

پشتیوان غازی: میدیای سەنگین هەواڵی ناڕاست بڵاوناکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشتیوان غازی: میدیای سەنگین هەواڵی ناڕاست بڵاوناکاتەوە
مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەسەر تاشینی سەری چەند قوتابییەک وەک سزادان لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی بازیان لەلایەن چەند کەناڵ و پەیجێک، لە بەرانبەردا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و کەسوکاری قوتابییەکان هەوالەکە رەتدەکەنەوەو ئاشکرایانکرد کارەکە لەچوارچێوەی خێرخوازیدابووە.

مامۆستا، پشتیوان غازی محەمەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەی رازی لە شارۆچکەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کەناڵ و پەیجانە بەبێ بەدواداچوون هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوەو کارەکەشیان پیلان بۆ داڕێژراوبووەو چاککردنی سەری قوتابییەکانیشیان بە راوێژ لەگەڵ کەسوکاریان ئەنجامداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو مامۆستایەشی سەر منداڵەکانی چاککردووە پێشتر لە ناحیەی باینجان سەرتاشخانەی هەبووەو ناشیرینلردنی پرچی مندالەکانیش دوورە لە راستییەوەو ئەو کەناڵەشی هەواڵەکی بڵاوکردووەتەوە بانگهێشتی قوتابخانە کراوە تاوەکو هەواڵەکە بە دروستی بڵاوبکاتەوە نەک کۆمەڵگە ورای گشتیی بەلارێدا بەرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان ئاسانکارییان بۆ خێزانەکان کردووەو بەم کارەیان خوازیاربوون ئەرکی سەرشانی دایک و باوکان کەمبکەنەوە، بەڵام ئەو هەواڵە بەشێوەیەکی چەواشەکارانە بڵاوکراوەتەوە تەنها نزمی ئاستی ئەو کەناڵ و پەیجانە نیشاندەدات و دوورە لە کاری راگەیاند ن و میدیای راستگۆ و سەنگین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan