کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی بەڵێنیداوە گۆڕانکاریی گرنگ ئەنجام بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی بەڵێنیداوە گۆڕانکاریی گرنگ ئەنجام بدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دووەمین دیداری یەکێتی، بەرئەنجامی نۆ کۆنفرانس و دوو هەزار پێشنیار و سەدان ئەندام و 12 هەزار کادرە، هەربۆیە پێویستە ئامادەکاریی بکەن تا بە دید و روانینێکی فراوان و نوێوە بە سوودوەرگرتن لە تێکهەڵکێشکردنی گەنجان ئامادەکاری گرنگ ئەنجامبدەن.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی دووەمین دیداری یەکێتی رایگەیاند "بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا یەکێتی کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گرنگ و گەورە ئەنجام دەدات، هەربۆیە چاوەڕوانی سەرنج و پێشنیاری کادران و ئەندامانن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دووەمین دیداری یەکێتى بەردەوامی دەبێت و لیژنە تایبەتمەندەکان لە گفتوگۆدان و دواتر، کۆی سەرنج و پێشنیارەکانیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت و کاری لەسەردەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan