کوردستانی
ئەمەریكا هێزەكانی لە سوریا كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چاودێرێکی سیاسی ئاشکرایکرد ئەمەریكا ژمارەی سەربازەکانی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان كەمدەكاتەوە بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناكێشێتەوەو پێدەچێت سێ بۆ چوار پارێزگای نوێ لە سوریا دروست بكرێن لەپێناو سەرخستنی پرۆژەی دابەشكردن و رازیكردنی لایەنەكان.
هۆزان خەلیل عەفرینی، چاودێری سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر ئەمەریكا بەنیازی ئەوە بێت بە یەكجاری هیزەكانی بكشێنێتەوە ئەوە پێشتر بنكەكانی خۆی رادەستی سوپای ئیسرائیل دەكرد، بەڵام دوای ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی سوریای ئەحمەد شەرع، ئاساییكردووە هەروەك ئوردن و قەتەر و ئیمارات، هێزەکانی کەمدەکاتەوە بەڵام ناکشێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سوریا دابەش دەبێت و وەك جاران نامێنێتەوە، دەكرێت بە پێنج بەش كە بریتییە لە (رۆژهەڵاتی فورات كە حەسە و بەشێك لە دێرزوور و رەقە و بەشێك لە حەڵەب لەخۆ دەگرێت لە دەستی ئەمەریكادا دەبێت) و (حەڵەب و ئیدلیب رادەستی توركمانەكان دەكرێن) كە سەر بە توركیان، (لازقیە و تەرتوس كە عەلەوین سەر بە روسیا دەبن) و (هەرێمی دورزییەكان سەر بە ئیسرائیل دەبێت) و (هەرێمی سوننە سەر بە ئەمەریكا و قەتەر كە دیمەشق و حومس و حەما و بەشێك لە رەقە و دێرەزوور لەخۆ دەگرێت)".
ب ح

بیروڕا