کوردستانی

ئەو هەڤاڵانەی ئێستا بێتاقەتن خوێنیان سەوزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو هەڤاڵانەی ئێستا بێتاقەتن خوێنیان سەوزە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/23، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دووەمین دیداری حزبەکەی لە سلێمانی ئاشکرایکرد کە ئەوان لە چەكی داعش و سەدام و توركیا نەترساون ئێستاش لە قسە و قسەڵۆک ناترسن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەكێك لە هەڤاڵە ئازیزەکانیان چووەتە سەری رەشو لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووتەوە بەڵام ئەوان دەستخۆشی لێدەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆر ئاساییە بیرورای جیاواز هەبێت لەناو یەکێتی بەڵام نابێت دەرگاكەیان دابخەن چونکە ئەو هەڤاڵانەی ئێستا بێتاقەتن خوێنیان هەر سەوزە و کادری ئەو حزبەن".

ئەوەشی خستەڕوو "كاتێک ئەوان توانیان دۆخی یەکێتی باشبکەن رەنگە ئەو هەڤاڵانەی بێتاقەتن بگەڕێنەوەو ئەركی ئەوانە بیانخەینە سەرسەریان لە هەڵبژاردنی داهاتوو یارمەتییان بدەن بۆ ئەوەی نەیارەكانیان رووبەڕووی شکست بکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan