کوردستانی
قەیرانی ئاو لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە2025/4/23، بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم ساڵ کەم بارانباریوە و هەندێک کارێز ئاوی تیا نەماوە، بەو هۆیەوە پێدانی ئاو لە وەرزی هاویندا کەمدەکات.
شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی کەمی بارینی بارانەوە کە 60٪ی پار بارانباریوە، ئەگەرچی پاریش وەک پێویست باران نەباری بەڵام لە چاو ئەمساڵدا باشتر بوو، لە هەندێک شوێن ئاستی ئاوی بیرەکان زۆر دابەزیوە و لە هەندێک شوێنی تر وشکیان کردووەو بەوهۆیەوە پێدانی ئاو لە وەرزی هاویندا کەمدەبێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ".ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دابەزیوە، بەڵام ئەو پڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی دابیندەکەن بەردەوامن لە دابینکردنی ئاو بۆ هاوڵاتییان، بەڵام کەمی بارانبارین کاریگەری خۆی دەبێت بەتایبەت لە وەرزی هاویندا".
ئەوەشی خستەڕوو "لەسنووری قەزاو ناحییەکاندا لەئێستاوە هەستیان بە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، بۆیە لێرەوە بە دەرفەتی دەزانن داوا بکەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ و بودجەی زیاتر بۆ سێکتەری ئاو دابین بکەن".
ب ح

بیروڕا