کوردستانی
تەندروستی سلێمانی نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمشەو لە فەرمانێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی نەشتەرگەری لابردنی چەوی ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان راگرت.
د. سەباح بەسرەدین، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە فەرمانێکدا کە ئاڕاستەی نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکانی کردووە بڕیاریدا بە راگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش بۆ ماوەیەكی كاتی تاوەكو بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكیەكان رێنمایی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردەوە هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكو بەنووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.
ب ح

بیروڕا