کوردستانی
هیچ گرفتێک لەبەردەم بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەوڵدانی چەند لایەنێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، پەرلەمانتارێکی عیراق دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی شارەکەو ئاشکرایکرد کە دەنگدانەکە تەواو یاساییە و هیچ کێشەیەکی نیە، رۆژی دەنگدانەکەش رێژەی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران 178 پەرلەمانتار بووە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەروەک پێشتر چۆن هەوڵیانداوە بۆ سەرپێخستنی پڕۆژەکە بەهەمانشێوە لەسەر هێڵ دەین بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی رێکارەکانی و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، پاشان ئاراستەی وەزارەتی دادی عیراق بکرێت و دواتر لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوبکرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا لەڕێی فراکسیۆنی یەکێتی و پەیوەندیە سیاسیەکانیانەوە لەهەوڵی تەواودان بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک رووبەرووی پڕۆژەکە نەبێتەوەو سەرۆکی یەکێتی و هەر ئەندامێکی حزبەکە ئەم کەیسە بەکەیسی خۆی دەزانێت".
ب ح

بیروڕا