گێتی
ئێران وه‌ڵامى سزاكانى ئه‌مه‌ریكاى دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، سیاسەتی ئەمه‌ریکا بۆ سەپاندنی سزاكان بەرانبەر نەتەوەی ئێران دوژمنكارانه‌یه، سزامان ده‌دات و داواى دانوستانیش ده‌كات.
ئیسماعیل بەقایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "سزاكانى ئه‌مه‌ریكا جگە لە لاوازکردنی بنه‌ماكانى سەروەری یاسا و ریساکانی بازرگانیی ئازاد، هەروەها دەبێتە هۆی پێشێلکردنی توندی مافە بنەڕەتییەکانی خەڵکانی ژێر گه‌مارۆكان، بەتایبەتی مافی گەشەپێدان و لە زۆر حاڵەتدا بە نموونەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت".
وتیشى "ئه‌و سزایانه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێچەوانەی ئاشکرایە لەگەڵ پاگەندەی ئەمه‌ریکا بۆ وتووێژ و دانوستان و ئاماژەیە بۆ نەبوونی نیازپاکی و جددی ئەمه‌ریکا لەم پێوەندییەدا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سەپاندنی سزای تاکلایەنە بەسەر نەتەوەی ئێران، وەک کردەوەیەکی پێشێلکارانەیە کە پێچەوانەی بنەما و رێسا بنەڕەتییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
ع
بیروڕا



