ئابووری

به‌غدا كه‌ى پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا كه‌ى پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، لیستى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه‌ و دوو رۆژه‌ وردبینى به‌رده‌وامه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئه‌گه‌ر لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرفتی نایاسایی و ناوى دوباره‌ى تێدا نه‌بێت، له‌ دوو رۆژى داهاتوو وردبینى كۆتایی دێت و تا ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایی عیراق پاره‌ى مووچه‌ى مانگى چوار ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم نزیكه‌ى 50 ملیار دینارى وه‌ك داهاتى نانه‌وتی بۆ مانگى سێ خستووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق و تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له‌و باره‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌كى نه‌كردووه‌، ئایا به‌و پاره‌یه‌ رازى ده‌بێت یان نا.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "له‌گه‌ڵ ناردنى پاره‌ى مووچه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم خشته‌ى مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژێكى كه‌م مووچه‌ دابه‌شده‌كات".

ع
Qaiwan
Qaiwan