کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا سەربازەکانی له حه‌سه‌كه ده‌كشێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیاکانی دیمەش باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە بنکەیەک لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری سوریا ده‌كه‌ن.
میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه "سوپای ئەمه‌ریکا خەریکی کشانەوەی هێزەکانیان لە بنکەیەک لە پارێزگای حەسەکەن".
هه‌روه‌ها رۆژنامەی وەتەنی سوریا بڵاویكرده‌وه "ئۆتۆمبێلەکانی سوپای ئەمه‌ریکا پڕ لە كه‌لوپه‌لى سەربازیی خەریکی کشانەوەن لە بنکەیەک لە شاری شەدادێن و بەرەو سنووری سوریا و عیراق دەڕۆن".
له لایه‌كى تره‌وه سین پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن هەفتەی رابردوو رایگه‌یاند "ئەمه‌ریکا دەیەوێت لە مانگەکانی داهاتوودا بوونی سەربازی خۆی لە سوریا بگەیه‌نێتە ژێر هەزار سەرباز و لە چه‌ند بنكه‌یه‌كى كه‌م جێگیریان بکات"
ع
بیروڕا



