کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکان بۆ یەکهەڵوێستی کورد بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکان بۆ یەکهەڵوێستی کورد بەردەوامە
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە پابەندبوونی هەموولایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و عیرفان سدیق پەرۆشانە پێویستی پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان و یەکخستنەوەی ماڵی کورد و یەکگوتاری سیاسی بەرانبەر پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هەوڵەکان بۆ یەکهەڵوێستی کورد بەردەوامن و یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو ئەم ئامانجە نیشتمانییە بەدیبێنێت و بە یەک ستراتیج لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا گفتوگۆ بکرێت بۆ پاراستنی مافی گەلی کورد و سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan