کوردستانی
پزیشکێک و نەخۆشخانەیەکی تایبەت سزا دەدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/4/24، وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی پزیشکەکە و ئەو نەخۆشخانەیەبڵاوکردەوە کە هاوڵاتییەک بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری تێیدا گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بەمەستی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک بە ناوی (شۆخان عەبدوڵڵا) لە نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابوو پێکدەهێنرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێککاری تووندی یاسایی گرتەبەر بەرانبەر بە پزیشک ( د. ئارام عەبدوڵڵا محەمەد) بە ناونیشانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیی راگرتنی لە کارکردن تا کۆتاییهاتنی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە چونکە کاری پسپۆڕی ئەو پزیشکە نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە بەڵکو ئەم نەشتەرگەرییە کاری پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکارییە نەوەک نەشتەرگەری گشتیی".
ئەوەشی خستەڕوو "پێبژاردنی نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسا و رێنماییەکان تایبەت بە نەبوونی رێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی ئەم نەخۆشخانەیە و داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی ناوبراو لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و چارەسەرییەکان".
ب ح

بیروڕا