کوردستانی

تورکمانەکان داوای پۆست دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکمانەکان داوای پۆست دەکەن
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی داوا دەکات پەلەبکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە پشکی تورکمانیش پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمیان پێبدرێت.

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و وەزیری کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند "تێبینیان لەسەر سیستمی کۆتا هەبووە لە هەڵبژاردن و ژمارەیان کورسییەکانیان و شێوازی دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکاندا کە لە 11 کورسییەوە بۆ پێنج کورسی کەمکردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان وەک بەرەی تورکمانی سیستمەکەیان قبوڵ نەبووە چونکە لە دەرەوەی کۆتا بەشدارییان لە هەڵبژاردن کردووەو نەیاتوانیوە کورسی بەدەستبهێنن، ئێستاش داوا دەکەن لایەنی براوە وەک نەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکات نەک لەسەر بنەمای کورسی پۆستیان پێبدات

لای خۆیەوە مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی تورکمان رایگەیاند "داوایان کردووە لەکابینەی نوێی حکومەتی هەرێم وەزارەتی ڕۆشنبیرییان پێبدرێت بەپێی بنەماکانی بەرکەوتەی هەڵبژاردن، بەندەش کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan