کوردستانی
دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بەهۆی هاتنی حاڵەتی مەداری و شێی دەریای سوور و ناوەڕاست بەکاریگەریی و بڕی جیاواز تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دوو شەپۆلی تری باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرنەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی 26ی ئەم مانگە لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە زیاتر ئێوارەو شەو تاوەکو 4/27 حاڵەتێکی مەداری و دەریای سوور روو لە هەرێم دەکات و تاوە باران و هەوره بروسکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە به کاریگەری و بڕی جیاواز لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با له کاتی تاوەکانداو وە ئەگەری تەرزە لەهەندێ شوێن هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حاڵەتێکی تری باران و هەورە بروسکە بە هاوکاریی شێی مەداری و سوور و ناوەڕاست لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو روودەکاتەوە ناوچەکە بە کاریگەری و بڕی جیاواز پێش ئەو حاڵەتەش ئەگەری تەپوو تۆزی ناوخۆیی هەیه له کاتی هەردوو حاڵەتەکەدا پله کانی گەرماش بەڕێژەی کەم دادەبەزن".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەمشەو و سبەینێ لە هەندێک ناوچە باران و هەوره بروسکەی کاتی کەمی لاواز لە ئارادایە، وە هەروەها ئەو خۆڵبارینەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت".
ب ح

بیروڕا