کوردستانی
وەزارەتی تەندرستی لەبارەی تای خوێنبەربوون هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون پەیامێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان کردووەو داوایکردووە رێوشوێنی تووند بگرنەبەر.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند "دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق وە دەرکەوتنی چەند حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان. بەهۆی نزیکبوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکە بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاوڵاتییان دەکەن پابەندی جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە بن".
رێنماییی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە ماوەی جەژنی قوربان
1-سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2-پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3-پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به ڕشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ر بڕینی.
4-دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) وهه‌ر وه‌ها به‌هه‌مانشێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5-پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ودەسەتوانە لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى سێ ، وکوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 چرکە کەمتر نەبێت.
6-له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه, بۆ ئەوەی دیار بێت , هه‌ر وه‌ها به‌كار هێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ. لەگەڵ ڕێزدا.
ب ح

بیروڕا