کوردستانی

هەفتەى داهاتوو یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەى داهاتوو یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

هەفتەى داهاتوو هەردوو وەفدی دانووستانکارى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنى پۆستەکانى کابینەى نوێی حکومەت دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە هەردوو وەفدی دانووستانکارى یەکێتى و پارتى لە سلێمانى  دووەمین کۆبوونەوە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوانیاندا کۆدەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، قوباد تاڵەبانى، سەرۆکى وەفدی دانووستانکارى یەکێتی رایگەیاند " کۆبوونەوەکانى یەکێتى و پارتى بەردەوام دەبێت، وە هەروەها گفتوگۆکان ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ لایەک هێڵى سوور و مەرجى بۆ لایەنى بەرانبەر نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan