کوردستانی
سبەینێ کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی کورد دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سبەینێ 2025/4/26، کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە پارکی ئازادیی شاری قامیشلۆ بە بەشداریی نوێنەرایەتی هەموو پارچەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفران رایگەیاند "نوێنەرانی هەموو پارتە کوردییەکان، رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان، کەسایەتییەکان، رۆشنبیران، هونەرمەندان و نوێنەرانی ئاینییەکانی رۆژئاوای کوردستان، کەسایەتییە کوردەکانی شارەکانی شام، حەلەب، حەما، باب و ئەعزاز بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە رۆژئاوا، باکوور، باشووری کوردستان و چەندین ناوچەی سووریا زیاتر لە 400 کەس بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن و لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵاتیشەوە پەیامی حزب و رێکخراوە کوردییەکان دەخوێندرێنەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو "هەموو دەزگاکانی راگەیاندنی کوردستانی و بیانی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون کە ژمارەیان زیاتر لە 60 دەزگای راگەیاندن و نزیکەی 200 رۆژنامەنووس چاودێری کۆنفرانسەکە دەکەن".
ب ح

بیروڕا