کوردستانی

گۆڕان: سبەینێ کۆنفرانس دەبەستین

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان: سبەینێ کۆنفرانس دەبەستین
مەودا میدیا-

بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (كوردسات) رایگەیاند "سبەینێ بەسەرپەرشتی كۆمسیۆنی  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هۆڵی ئاشتی كۆنفرانس دەكەن".

دەقی راگەیەندراوی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (كوردسات)

هاونیشتمانیانی بەڕێز:
گۆڕانخوازانی بە هەڵوێست:

‎پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر و کردنەوەی گرێ یاساییەکان، پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بڕیار درا،‎
رۆژی شەممە 2025/4/26، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.

‎بۆ ئەو مەبەستە، بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەموو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن.

‎بزوتنەوەی گۆڕان
2025/4/25

ب ح
Qaiwan
Qaiwan