کوردستانی

تورکیا بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری یەکگرتوو کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری یەکگرتوو کردووە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد کە دوای سەردانەکەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بۆ تورکیا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئاکپارتی کۆبووەتەوەو بەرپرسانی ئەو وڵاتەش بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازییان لێکردووە.

مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو سەردانی بارەگای سەرەکی ئاکپارتی کردووەو لەلایەن  زەفەر سرەکایا، جێگری ئەردۆغان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاک پارتی کۆبووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مامۆستا سەڵاحەدین گفتوگۆی لەسەر کۆتا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی و گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوولا و پڕۆسەی ئاشتی و کرانەوەیەی کە لە ئێستادا لە ئارادایە کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەردوولا جەختیان لە پێویستی بایەخی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق لەگەڵ کۆماری تورکیا کردووەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan