کوردستانی
لە بارەی درووستبوونی ئاینێكی نوێ روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یەكێتیی زانایانی ئاینی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی دەنگۆی درووستبوونی ئاینێكی نوێ لە كوردستان، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.
عەبدوڵا وەیسی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستاندا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی رۆژی نزای نیشتمانی لە رۆژانی 22 تا 25/4/2025 لە شاری هەولێر، كەسانێك بەبێ زانیاری و لە پێناو مەرامی كەسی و تایبەتی، باس لەوە دەكەن گوایە ئەو رێوڕەسمە سەرەتا و بانگەشەیە بۆ راگەیاندنی ئاینی ئیبراهیمی لە كوردستان".
باسی لەوەشكردووە"كەس ناتوانێت ئاینێكی نوێ دابهێنێت، چونكە دوایین ئاین ئاینی پیرۆزی ئیسلامە و هەموو ئەو قسانەش لە بارەی درووستبوونی ئاینی نوێوە دەكرێن و بێبنەمان و دوورن لە راستییەوە".
سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان دەشڵێت"ئەو رۆژە كە ناو نرا رۆژی نزای نیشتمانی، لەبەر ئەوەیە كە نزا لە ناو هەموو ئاینە ئاسمانییەكان هەیە و وەك دروشمێكی ئاینی پێكهاتە ئاینییەكان شتێكی رێگەپێدراو و ئاساییە، لە رێوڕەسمەكەشدا هیچ تەقسێكی دیاریكراو یان بانگەشە و داوا و ئاماژەیەك نەبووە بۆ دیاریكردنی ئاینێكی نوێ بەناوی ئاینی ئیبراهیمی، بەڵكو ئەمە سەكۆیەكی گرنگی كۆكەرەوەی سەرجەم پێكهاتەكان بوو لە كوردستان".
ئ پ
بیروڕا



