کوردستانی
بارانبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و تاوەباران دەبێت هەورەبروسكەیەكی زۆریشی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاند"ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە كاتەكانی دوانیوەڕۆش نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، پاشان رێژەی دابارین زیاد دەكات لە هەندێك كات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە بروسكەی توند و تاوە بارانی كورتخایەن، بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و راپەڕین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"بەراورد بە رۆژی هەینی پلەكانی گەرما دوو پلەی سیلیزی نزمتر دەبێتەوە و كەشوهەوا فێنكتر دەبێت".
باسی لەوەشكردووە"ئەو كەشوهەوا ناسەقامگیرەی هەرێمی گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتووشدا باران و هەورەبرووسكە بەردەوام دەبێت".
ئ پ
بیروڕا



