کوردستانی

ئاگر لە ژێرخانی ماڵێك كەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە ژێرخانی ماڵێك كەوتەوە

مەودا میدیا-
لە كەلار ئاگر لە ژێرخانی ماڵێك كەوتەوە كە ئۆتۆمبێلێكیشی تێدا بووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری كەلار ئاگر لە ژێرخانی ماڵێك كەوتووەتەوە و دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكانیشیان دەستبەجێ‌ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە". 

وتیشی"لە ژێرخانەكەدا كە ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە ئۆتۆمبێلێكیشی تێدابووە كە ئەویش بەهەمان شێوە ئاگری پێگەیشتووە و بەشێكی بچووكی لێسووتاوە، بەڵام زوو ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە و نەیانهێشتووە ئۆتۆمبێلەكە بسوتێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنها كەمێك زیانی ماددی هەبووە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan