کوردستانی

پەیامی كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی كورد بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامی كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی كورد بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/4/26، بەئامادەبوونی (400) ئەندام و ژمارەیەك لە میوانی لایەنە سیاسییەكانی باكوور و باشووری كوردستان، كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی كورد لە قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو.

كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی كورد رایگەیاند "پێویستە کورد وەک نەتەوە لە دەستووری نوێی سوریادا جێگیربکرێت و زمانی كوردی بەفەرمی بناسێنرێت، سیستمی حكومڕانیش لامەركەزی بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە سیستەمی حكومڕانی لە سوریای نوێدا لامەركەزی دیموكراتی پەیڕەوبكرێت و پێكهاتەی كورد هاوبەش بێت لە ئیدارەدانی سوریا، پێویستە دیمەشق مافەكانی كورد و نەتەوەكانی تر مسۆگەر بكات".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆڵی خانمان بەردەوام دەبێت و لە داهاتوشدا بەرفراوانتر دەبێت، بۆ گفتۆگۆ كردنیش لەگەڵ دیمەشق، كۆنفرانسی نەتەوەیی كورد شاندێك پێك دەهێنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan