کوردستانی

هۆشداریی لە بروسکە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی لە بروسکە دەدرێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری كەشناسی ئاشکرایکرد باران و هەورە بروسكە هاتووەتە زۆربەی ناوچەكان، له كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەولاوە كاریگەری حاڵەتی دەریای سوور و مەداری زیاتر دەگات و بەرفراوان دەبێت و ناوچەكان بەگشتیی دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە هاوڵاتییان نەچنە ناوچەی بەرز و شاخاوی و ژێر درەخت، كە لە دەرەوەش بوون تا دەكرێت لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە و بچنەناو ئۆتۆمبیل، شوانكارانیش ئاژەڵەكان نەكەنە دەرەوە ئەمڕۆ بۆ سەلامەتی خۆیان و ئاژەڵەكانیان، چونكە هەورە بروسكەی بەهێز لەئارادان و نزمن و لەزەوی دەدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بارانەكە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە لەگەڵ بوونی تەرزە لەهەندێ شوێن و كۆتایی بەخۆڵبارینیش دێنێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن، كاریگەری شەپۆلی باران و هەورە بروسكە سبەینێ بەرەبەیان كۆتایی دێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan