کوردستانی
کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/4/26، بڕیاربوو کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی کوردستان بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ کاتێکی تر دواخرا، وتەبێژی کۆنفرانسی بزووتنەوەکەش ئاشکرایکرد کە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابەوە کۆنفرانسەکە هەڵگیراوە.
رۆڤان سەروەت، وتەبێژی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "نۆ ساڵ بەسەر لیستی ئەندامانی گشتیی تێدەپەڕێت کە لە ساڵی 2017وە پێکهاتووەو تاوەکو ئێستا سەرەڕای وازهێنان، کۆچکردن، چوونەناو لایەنەکانی تر، کە ژمارەیان هەزار و 200 کەس دەبێت وەک خۆی ماوەتەوە، کۆنفرانسی ئەمڕۆش بەهۆی تەواونەبوونی نیسابەوە هەڵگیراوە بۆ کاتێکی تر چونکە بەپێی ڕێژەی یاسایی لە کۆنفرانسدا دەبێت هەزار و 200 کەس ئامادەبن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەو رێژەیەوە کۆنفرانسەکە هەڵگیراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رێگەیان پێدراوە کۆنفرانسی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ببەستین، ئەوان پابەندی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن و بەشی پارتە سیاسییەکان بوون".
ئەوەشی خستەڕوو "لە پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان کە پەسەندکراوی کۆنفرانسی یەکەم و دووەمە رێژەی 50+1ی تێدانییە، بەڵام ئەوان بە ناچاری پابەندی یاسا و رێسا و بڕیارەکانی کۆمسیۆن بوون".
باسی لەوەشکرد "بەپێی رێکارەکانی کۆسیۆن کۆنفرانسەکە هەڵگیرا بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، لە ماوەی هەفتەیەکیشدا ئەنجومەنی کۆمیساران بڕیار لەسەر تەواوکردنی کۆنفرانسەکە ئەدات".
ب ح

بیروڕا