کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێم کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێم کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/4/26، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ کەمکردنەوە گرژییەکان کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ستیڤ بیتنەر جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی و هاریکارییەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمەریکا لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت دیپلۆماسی، ئەمنی و بازرگانی دەکەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هەوڵی یەکێتی گەیشتنە بە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan