کوردستانی

دەزگای ئاسایش: ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای ئاسایش: ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاشکرایکرد ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە و سەرجەم ئەوانەش دەستگیرکران کە ئاڵۆزییەکەیان دروستکردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانەکانی بەڕێز (زیاد جەبار) لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و رێکاری یاسایی بەرانبەریان گیراوەتەبەر".

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

روونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزیەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویدا،ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە هێرشیان کردۆتە سەر پاسەوانەکانی بەڕێز (زیاد جەبار) لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

عەقيد سەلام عبدالخالق
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم


ب ح
Qaiwan
Qaiwan