کوردستانی
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە کە ئەەمڕۆ بە شانازییەکی زۆرەوە بەشداربووە لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی، لەبری برای خۆشەویست و شۆڕشگێڕ مەزڵوم عەبدی خەڵاتی زێڕینی بلەی وەرگرتووە کە ئەمساڵ یەکێک بووە لەو کەسایەتییانەی ئەم شانازییەی بێبەخشراوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئەم رێوڕەسمە کە لە ساڵیادی ژیانئاوایی مامۆستای کوردایەتی و رۆشنفیکری گەلەکەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رێکدەخرێت، دەرفەتێکی گەورە و مێژووییە تاوەکو هەموو ئەو کەسایەتییانەی خزمەتی گەلی کوردیان لە بواری سیاسی، کولتووری و فەرهەنگی کردووە، ئاوەڕیان لێبدرێتەوە و بە شکۆوە خەڵاتی بلەیان پێشکەشبکرێت، ئەمە هێمای ئەوەیە کە ئەوان دۆستەکانیان و هەموو ئەوانە لەیادناکەن کە لە هەموو قۆناغەکاندا لەگەڵیان مانەوە و بەرگرییان لە شوناس و مانەوەیان کردووە و بەشێکن لە سەروەرییەکانی کوردستانەکەمان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستخۆشی و پێزانینی بێپایان بۆ رێکخراوی ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن دەردەبڕێت بۆ رێکخستنی ئەم رێوڕەسمە شایستەیە بە خەبات و مێژووی ژیانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کە سەرکەوتووانە ژمارەیەک کەسایەتییان دەستنیشانکرد تاوەکو خەڵاتی بلەیان پێببەخشرێت کە هەریەکەیان رەمزێکی دیار و نموونەیەکی پڕشانازین بۆ گەلەکەمان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ خەڵاتی زێڕینی بلە بەجیا بەخشرا بە شەڕڤان و هەڤاڵی شەهید عەڤدۆ ئەحمەد عەبدی 'شەڕڤان کۆبانێ، کە لەپێناو سەربەرزی گەلەکەمان ژیانی خۆی بەخشی، هەروەها کەسایەتی ئایینی و مەرجەعی باڵای شیعەکان و دۆستی کورد سەید موحسین حەکیم کە بە فەتوایەک خوێنڕشتنی کوردی حەرامکرد، ناو و یادەوەریی هەردووکیان بە رێزەوە بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵینەوە".
ب ح

بیروڕا