کوردستانی
لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی پۆلیسێک بە سەربڕدراوی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی پۆلیسێک بە سەربڕدراوی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکرایەوە لەنێوان شاری داقوق و شارۆچکەی خورماتوو وتەبێژی حەشدی شەعبی لە رێگەی مەودا میدیاوە هەواڵەکەی رەتکردەوە.
عەلی حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ رووداوێکی وا رووینەداوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، جموجوڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەوناوچانە زیادیکردووە ئەمەش ترسی لای دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستکردووە.