کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بزووتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بە فەرمی داوایانکردووە کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەکە کە لە 2025/4/5، بەشێوەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە پەسەند بکرێت.
بزووتنەوەى گۆڕان ئاڕاستەی (گردی زەرگەتە) رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بۆى نییە بەناوى رێکخەر و بزووتنەوەى گۆڕان و لۆگۆى گۆڕانەوە قسە بکات".
دەقى راگەیەندراوەکەى بزووتنەوەى گۆڕان (گردی زەرگەتە)
هاونیشتیمانیان و گۆڕانخوازان
سەرجەم گۆڕانخوازانی ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی نیشتیمانیدا، رێژەیی یاسایی (نصاب القانونی) ئەندامانی دەستەی گشتی کە (1064) ئەندامە ئامادە نەبوون و، بگرە کەمتر لە 50% ئەو رێژە یاساییە ئامادە بوون. لێرەوە ئێمە ڕایئەگەیەنین:
یەکەم: بە بڕیار و نووسراوی فەرمی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسیەکان، ژمارە (ش.ح/خ/ 875)، لە رێکەوتی 2025/3/26، پاڵپشت بە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارە (1) لە کۆنووسی ئاسایی (9) رێکەوتی 2025/3/4، تایبەت بە دانانی رۆژی کۆنگرەی دامەزراندنی گۆڕان بەشێوەیەک لە 2025/4/10 تێنەپەڕێت و لە چوارچێوەی ئەو ماوەیەدا لە 2025/4/5 لە (گردی زەرگەتە) ئەنجامدا و کۆی مەرجە یاساییەکانی کۆمسیۆن لە پەسەندکردنی بەرنامەی سیاسی، دەستوری ناوخۆی و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی ئەنجامدا.
دووەم: بە فەرمی داوامان کردووە کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە رێکەوتی 2025/4/5 بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام درا پەسەند بکرێت.
سێیەم: بە نووسراوی فەرمی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسیەکان، ژمارە (ش.ح/خ/ 957)، رێکەوتی 2025/4/13 و بە بڕیاری (1)، کۆنووسی نائاسایی (48) رێکەوتی 2024/9/11 ماوەی (6) مانگی بۆ ئەو بەڕێزانە دانا، پاش پێدانی مانگێکی تریش، لە بەرواری 2025/4/10، ماوە یاساییەکانی کۆمیسیۆن کۆتایی هات. لەسەر ئەم بنەمایەش، ویلایەتی رێکخەری پێشووی گۆڕان و بریکارنامەکەی کۆتایی هاتووە.
چوارەم: بەهۆی تەواو نەکردنی رێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی، بە هیچ شێوەیەک کەسێک بۆی نیە بە ناوی رێکخەر، بزوتنەوەی گۆڕان و لۆگۆی گۆڕان قسە بکات و هیچ کارێک ئەنجام بدات.
ئێمە جەخت دەکەینەوە کە بەرنامەی سیاسی گۆڕان و دەستوری ناوخۆی و رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بنەمای کار و چەتری کاری رێکخراوەیمانە. داوا لە هەموو گۆڕانخوازانی دڵسۆز دەکەین، بەو بەڕێزانەی لەو کۆنفرانەسەی ئەمڕۆ ئامادەبوون، گردی زەرگەتە ماڵی هەر هەموو ئەو بەرێزانەیە کە رۆژێک بۆ بزوتنەوەی گۆڕان تێکۆشاون، هێڵی سورمان لەسەر هیچ کەسێک نیە کە بڕوای بە گۆڕانکاری و دیموکراسیەتی حزبی هەیە و هەمومان ئەتوانین بەیەکگرتووی و یەکخستنی تواناکانمان بەیەکەوە کار بۆ ئامانجە رەواکانمان بکەین. ئێستا کاتی یەکخستنەوەی تواناکانمانە لە سایەی رێبازی راستەقینەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفادا.
جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە بزووتنەوەی گۆڕان بڕوای بە ئازادی رادەربڕین و رەخنەی بونیادنەر هەیە بۆ گەشەپێدان و کۆتایهێنان بەناکۆکیەکان.
بزووتنەوەی گۆڕان
2025/4/26
ب ح

بیروڕا