کوردستانی
مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و راسپاردەکانی دووەمین دیداری حزبەکە لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی هەڵدەوەشێتەوەو ناوەکەی بۆ مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی دەگۆڕێت و هەریەک لە بۆردەکانی (رێکخستن، رێکخراوەکان، شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، کۆمەڵایەتی، تێکۆشەرە دێرینەکان) لەخۆدەگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەرکی بەرپرسیارێتی بۆردەکانیش بە ئەندامێکی سەرکردایەتی دەسپێردرێت و مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیش لەلایەن ئەندامێکی مەکتەب سیاسییەوە بەڕێوەدەبرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەشێک لە مەڵبەندەکان لە قەزاکان دادەخرێن و مەڵبەندەکان تەنها لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە (سلێمانی یەک مەڵبەند، هەولێر یەک مەڵبەند، کەرکوک دوو مەڵبەند، دهۆک یەک مەڵبەند، هەڵەبجە یەک مەڵبەند ، بۆ هەریەک لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، راپەڕین، سۆران، زاخۆ) مەڵبەندیان دەبێت.
باسی لەوەشکرد "سەبارەت بە رێکخراوەکانیش (کۆمەڵەی خوێندکاران، ئازادی لاوان) مەکتەبێکیان بۆ دەکرێتەوە بە ناوی مەکتەبی کاروباری گەنجان کە سەرۆک یان سکرتێرەکانیان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەشداریی دەکەن.
ب ح
بیروڕا



