کوردستانی

جووتیارانی گوندی قایکەند: دەستبەرداری زەوییەکانمان نابین

مەودا میدیا - سلێمانی |


جووتیارانی گوندی قایکەند: دەستبەرداری زەوییەکانمان نابین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/27، ژمارەیەک لە جووتیارانی گوندی قایکەندی سەربە ناحیەی پیرەمەگروون کۆبوونەوەو ئاشکرایانکرد لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی زەوی و زارەوە ئاگادار کراونەتەوە، دەستبەرداری زەوییە کشتوکاڵییەکانیان ببن.

دلێر حاجی فارس، نوێنەری جووتیاری گوندی قایکەند رایگەیاند "گوندەکەیان لەدەرەوەی ماستەرپلانی شارەوانی سلێمانییە و 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە شارەوە دوورەو تاوەکو ئێستاش بەڵێنیان پێ نەدراوە قەرەبوو دەکرێنەوە یان نا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو زەوییانەی کە شارەوانی سلێمانی داوای دەکات هەزار و 450 دۆنمە و لەلایەن 38 جووتیارەوە خاوەندارێتی دەکرێن و 100 کەس کار لەسەر ئەو زەوییانە دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan