کوردستانی

ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمەباران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمەباران هەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتىی نیمچە هەور دەبێت, ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگای ىسلێمانى  و هەولێر، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت بە گشتیی هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر   : 30  پلەی سیلیزی
سلێمانی  : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک    : 29  پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە  : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :36 پلەی سیلیزی
سۆران    : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ      : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan