کوردستانی

یەکێتی زانایان: ئیسلام بایەخێکی زۆر بە هاوسەرگیری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی زانایان: ئیسلام بایەخێکی زۆر بە هاوسەرگیری دەدات
مەودا میدیا-

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی هاوسەرگیری و بڕی مارەییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە ئافرەتان دەکات داوای زێڕی زۆر نەکەن.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان رایگەیاند "لەئێستادا نرخی زێڕ زۆر بەرزبووەتەوە و رۆژ بەرۆژیش نرخەکە زیاتر بەرزدەبێتەوەو پێویستە ئافرەتان کارئاسانی بۆ مارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێکی دیارینەکردووەو هەر شتێکی گونجاو و شایستە ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نییە تەنها زێڕ بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "گیانی هاوکاریی و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییە و ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی زیاتری بە دواوەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "مارەیی مافێکی ئاینی ئافرەتە، بەڵام پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan