کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران هۆشداریدەداتە فەرمانگەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیران هۆشداریدەداتە فەرمانگەکان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممە 27/4/2025، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، نوسراوێكی بڵاوكردووەتەوە کە تێدا هۆشداریداوەتە بە فەرمانگەکانی حکومەت.

سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە "لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 15ی ئەنجومەنی وەزیران لە 20219/8/7، نابێت هیچ دامەزراوەیەكی حكوومی بەشێوەی راستەوخۆ نووسراو ئاراستەی(نوێنەرایەتییەكان و كونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان) بكات بۆ پێدانی ڤیزا بە فەرمانبەرانی دامودەزگاكان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە  "فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە تاكە لایەنی تایبەتمەندە بەم بابەتە، پێویستە گشت داواكارییەكان بۆ كاری پێویست ئاراستەی فەرمانگەی ناوبراو بكرێن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan