کوردستانی
كەلوپەلی بازرگانانی كورد له بەندەر عەباس لەناوچوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بههۆى ئهو تهقینهوهیهى رۆژى رابردوو لهبهندهر عهباس له وڵاتى ئێران روویدا، كهلوپهلى بازرگانانى كورد تیاچووه.
ئەكرەم مەسعود، لە كۆمپانیای هانزۆی چینی رایگهیاند "بازرگانانی كورد لە سێ بەندەرەوە كەلوپەلەكانیان هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەوانیش بەندەر عەباس، ئوم قەسر لەگەڵ بەندەری مێرسینە".
وتیشى "بەهۆی گرانی نرخەكەیەوە، بازرگانانی كورد، لە 1% تا 2%ی كەلوپەلەكانیان لەبەندەری مێرسینەوە هاوردە دەكەن بۆ كوردستان، ئەوەش بەهۆی گرانی نرخەوەیە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو " له 80% تا 85% زیاتریش لەو كەلوپەلانەی لە چینەوە هاوردە دەكرێن لە بەندەری ئوم قەسرەوە دەهێنن، ئەویش بەهۆی هەرزانیی نرخەكەی و زوو گەیشتنی باری هاوردەكراو".
ههروهها "له 10% تا 15%ی كەلوپەلی بازرگانانی كورد لە بەندەر عەباسەوە هاوردە دەكرێت، كە بریتییە لە یاریی منداڵانی وەكوو پاسیكل و بابەتەكانی تر، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی بەندەر عەباس، بەشێك لە كەلوپەلی بازرگانانی كورد لەناو چوون".
ع
بیروڕا



