کوردستانی

سەرکردایەتیی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکردایەتیی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوەو پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەسەرۆكایەتی  بافڵ تاڵەبانی كۆبووە.
لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ (27/4) لە هۆڵی  كۆبوونەوەكان لە مەكتەبی سیاسی ، لە سلێمانی بەڕێوەچوو ، ئەندامانی  سەركردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانیان  بۆ    زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی ، ستایشی ئارامی و دان بەخۆدا گرتنیان کرد. هەروەها جەختکرایەوە كە دڵنیان  دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتۆتە بەر بەرامبەر بەوانەی  لە رووداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی  زیاد جەباریان دا.
 ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروەها دەستخۆشی لە بافڵ تاڵەبانی کرد سەبارەت بە بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوەو چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان کە بڕیار وایە خودی زیاد جەبار سەرپەرشتی لیژنەی ناوبراو بكات.
كۆبوونەوەی سەركردایەتی هەروەها دەربارەی گۆڕانكارییەكانی ناوخۆیی بڕیاری پێویستی دا.

ع
Qaiwan
Qaiwan