کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان ئاگاداری ھاوڵاتییانە دەكاتەوە کە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی كەوتە كارەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ھاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی كەوتە كارەوە و ھاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ (moi.gov.krd) داوای رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بكەن".

لە راگەیاندراوەکەدا چەند خاڵێکی دیکە هاتوون کە بریتین لە:

1- رێگەپێدان لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت.

2- رێگەپێدان لە ناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، ئەم دوو جۆرە دەگرێتەوە:.

- رێگەپێدان لەنێوان قەزاكانی ناو یەك پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ، ئەم جۆرە لەلایەن ئیدارەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ دەدرێت.

- رێگەپێدان لەناو قەزایەكی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ لەلایەن قایمقامی قەزا دەدرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان