کوردستانی
یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه سبه‌ینی دووشه‌ممه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى كۆببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر ئاستى باڵا له سلێمانى له قه‌زاى دوكان كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ى دوایین هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌م ده‌كه‌ن".
هه‌فته‌ى رابردووتر هه‌ردوو حزب له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت كۆبوونه‌وه و بڕیاردرا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ن.
پێشتر به‌رپرسانى هه‌ردوو حزب ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه نزیكن له پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ع
بیروڕا



