کوردستانی
وه‌فدێكى كوردى ده‌چێته دیمه‌شق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو كۆنفرانسى سه‌ركه‌وتن له رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامدرا، بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو وه‌فدێكى كوردى بچێته دیمه‌شق.
جدعان عه‌لى، سه‌رۆكى ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌فدێكى كورد له چه‌ند رۆژى داهاتوو پێكده‌هێنرێت و ده‌چنه دیمه‌شق بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ى مافى كورد له سوریاى نوێ".
وتیشى "وه‌فده‌كه ئاماده‌كاریی ده‌كات و بڕیار وایه له هه‌فته‌ى ئاینده‌وه كاتى رۆشتنى دیاربكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رۆشتنى یه‌ك وه‌فدى كوردى رۆژئاواى كوردستان بۆ دیمه‌شق و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى سوریا له‌باره‌ى مافه‌كانى كورد له ده‌ستورى نوێ هه‌نگاوێكى به‌هێز ده‌بێت".
ع
بیروڕا



