کوردستانی

دوکان و بازاڕەکان بە رێنماییە نوێیەکانەوە دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوکان و بازاڕەکان بە رێنماییە نوێیەکانەوە دەکرێنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان حکومەت بڕیاریدا بە قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی سەرجەم بازاڕ و دوکانەکان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم لە ئێستاشدا لەدوای زیاتر لەمانگێک بڕیار دراوە قۆناغ بە قۆنا‌غ ژیان ئاسایی بێتەوە و دوکان و بازاڕەکان بکرێنەوە.

زانا عەبدولڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بارودۆخێکی سەختمان بەڕێکرد و سەرجەم دوکان و بازاڕەکان داخران، بەڵام دوای ئەوەی لیژنەی باڵای پارێزگای سلێمانی رایگەیاند قۆناغ بە قۆناغ ژیان ئاسایی بکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمەش لە چوارچێوەی رێنماییەکانی لیژنەی باڵای پارێزگای سلێمانی دەستمان کردووە بە ئاسایی کردنەوەی ژیان و زۆربەی دوکان و بازاڕەکانی قەزای پێـنجوێنمان کردەوە".

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارمان لەسەر کردنەوەی هۆڵە وەرزشییەکان و کافتریان و یاریگا وەرزشییەکان نەداوە".

سەبارەت بە رێنماییە نوێیەکان وتی "رێنماییەکان بۆ سەرجەم دوکاندارەکان ئەوەیە رۆژانە دوکانەکانیان پاكژ بکەنەوە و دەستکێش و دەمامک بەکابهێن و رێگە نەدەن قەرەباڵغی دروست ببێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان