کوردستانی
مەسرور بارزانی: ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هاوڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن ئاماژە بەوەشدەکات ئەرکی ئەوان دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە "لەم چەند رۆژەدا پەیام و نامەی زۆر کەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانیم پێ گەیشت. ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە، بۆیە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن، هاوڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن رێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت. بۆ پێکهاتەکانی ناو حکومەتیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە. هیوادارم هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەرکی نیشتمانیمان بین تاکو پێکەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین".